لە دوو رووداوی جیادا نزیکەی 150 دۆنم پوش و پاوان لە سنووری سلێمانی سووتان

لە دوو رووداوی جیادا لە ناحیەی خەلەکان و مێرگەپان نزیکەی150  دۆنم پوش و پاوان سووتان و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری سووتانیان دەکرێت.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، ”بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێکی بەرفراوان لە سنووری مێرگەپان لە گوندی سێکانیانی شەهید، نزیکەی 100 دۆنم پوش و پاوان سووتان و چەندین داری سروشتی زیانیان پێ گەیشت”.

لە بارەی هۆکاری ئاگرەکەوە پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەڵێت، ”گومان دەکرێت بەهۆی پاشماوەی گەشتیارەکانی سنوورەکەوە بوبێت و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لەو بارەیەوە بەردەوامە”.

لە رووداوێکی دیکەدا پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، ”بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێکی بەرفراوان لە رۆژئاوای ناحیەی خەلەکان لە گردی بیرێ، نزیکەی 50 دۆنم پوش و پاوان و وەردی گەنم و چەندین داری سروشتی سووتان و دوو رەز و باخی هاووڵاتییانیش زیانیان پێگەیشت”.

دەشڵێت، ”گومان دەکرێت هۆکاری ئاگرەکە بەمەبەست بوبێت و بە دواداچوون و لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە بەردەوامە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دوو كەسی دەستگیركرد كە دراوی ساختەیان پێبووە

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، کەسێكیان دەستگیركردووە دراوی ساختەی پێبووە و ویستوویەتی ساغیبکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share