بەڕێوەبەرایەتیی گشتيی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش دەستگیركردنی نۆ تیرۆریست رادەگەیەنێت، چەكداری گروپی تیرۆریستیی داعش بوون.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، دوای بەدەستهێنانی زانیاریی وردی هەواڵگری لەسەر 9 ئەندامی گروپی تیرۆریستیی داعش كە بەمەبەستی خۆحەشاردان نیشتەجێی شارەكانی هەرێمی كوردستان بوون و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە توانرا لە دوو ئۆپەراسیۆنی سەركەوتوودا سەرجەمیان دەستگیربكرێن.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لێكۆڵینەوەكان پشتڕاستیكردەوە كەتۆمەتباران چەكداری ئەو گروپە تیرۆریستییەبوون و بەشداریی چەندین كاری تیرۆریستیبوون و داواكراون بە ماددەی چوار لەیاسای تیرۆر، لە ئێستادا سەرجەمیان رادەستی یاسا كراون.