بڕیار رەشید: كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەركراوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی و هەمواری یاسای بودجە كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەركراوە و بۆ مووچەی هێزە ئەمنییەكانیش پێویستە داتا و زانیاریی پێویست رەوانەی بەغداد بكرێت.

د. بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، لە دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق و هەمواری یاسای بودجە كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەركراوە.

وتیشی، “بۆ مووچەی هێزە ئەمنییەكان پێویستە داتا و زانیاریی پێویست بۆ بەغداد بنێردرێت تاوەكو كێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەكان چارەسەربكرێت و ئێمەش بەردەوام لەسەر هێڵ دەبین بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەر ئەندامێکی خێزان 18 ساڵی تەواوکردبێت دەتوانێت وەڵامی پرسیارەکانی سەرژمێری بداتەوە

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، قۆناغی ‏سێیەمی پرۆسەی سەرژمێری لە ئەمرۆوە دەستیپێکرد و تا ‌‎10‎ی ئەم…
Total
0
Share