کۆمسیۆن وادەی تۆمارکردنی ناوی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی راگەیاند

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، لە سبەینێوە تۆمارکردنی ناوی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکات.

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە سبەینێ پێنجشەممەوە تۆمارکردنی ناوی کاندیدانی حزب و هاوپەیمانێتی و کاندیدی سەربەخۆ و پێکهاتەکان دەستپێدەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، پڕۆسەکە تا 15 ی تەمموز بەردەوام دەبێت و لەو وادەیەدا کۆتایی پێدێت.

بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 20 ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانیش هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکانی.

 

بابەتی پێشتر

لە مانگی رابردوودا 17 بومەلەرزە لە عێراق و هەرێم تۆمارکراون

بابەتی دواتر

زانایان رێگەیەکی نوێیان بۆ چارەسەری هەوکردنی درێژخایەنی لەوزەتێن داهێناوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share