وەزارەتی نەوتی عێراق: دەمانەوێت لە بەغداد و بەسرە بەنزینی ئۆکتان بەرز بەرهەمبهێنین

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، پلانیان هەیە بۆ بەرزکردنەوەی کوالێتی بەرهەمە نەوتییەکان لەناویشیدا زیادکردنی بەرهەمهێنانی بەنیزینی ئۆکتان بەرز، یاخود بەنزینی سوپەر لە پارێزگاکانی بەغداد و بەسرە.

حامید زوبەیعی، بریکاری وەزیری نەوت بۆ کاروباری پاڵاوتن رایگەیاند، وەزارەتەکەیان سەرکەوتووبووە لە زیادکردنی بڕی بەرهەمی بەنزینی سوپەر لەماوەی رابردوودا لە پاڵاوگەی باکوور بۆ سێ ملیۆن و 500 هەزار لیتر بەنزینی ئۆکتان 98 بەشێوەی رۆژانە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەستکەوتەکە دوای تەواوکردنی نۆژەنکردنەوەی پاڵاوگەی باکوور بەدیهات، ئێستاش بە سیستمی کارپێکردنی یەکەی CCR لە پاڵاوگەکەدا کاردەکرێت کە یەکەمە لە جۆری خۆی لە عێراقدا.

باسی لەوەشکرد،  بەرهەمهێنانی 3.5 ملیۆن لیتر بەنزین بە ئۆکتانی بەرز لە رۆژێکدا لە چوارچێوەی ئەو پلانەدایە کە وەزارەتەکە دەیەوێت، بەردەوام کوالێتی بەرهەمە نەوتییەکان باشتر بکات.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەك: پیاوان هانی كاركردنی ژنان دەدەن، بەڵام دەرینابڕن

بابەتی دواتر

فڕۆکەیەکی بچوک کەوتەخوارەوە و تەواوی ئەندامانی خێزانێک گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی رەشید: لە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیدا باس لە گەڕاندنەوەی مووچەی ئەندامانی ئەنجومەن نەكراوە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی تایبەتە بە درێژكردنەوەی تەمەنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێم لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە…
Total
0
Share