بازرگانیی عێراق: نرخی 10 نان دەکرێت بە هەزار دینار

بازرگانیی عێراق رایدەگەیەنێت، چەند بریارێک دەرکراون کە کاریگەرییان دەبێت لەسەر ئەوەی نرخی 10 نان یان سەموون بکرێت بە هەزار دینار.

موحسین نامیس، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە بەرهەمهێنانی ئاردی دانەوێڵە و ئاردی سفر 100% خۆماڵی بێت و لە ناوخۆ بەرهەمبهێنرێت، وەک پاڵپشتییەک بۆ نانەواخانە و سەمونخانەکان.

ئاماژە بەوەش دەکات، کارئاسانی بۆ چوار کۆمپانیا کراوە کە ئاردی سفر بەرهەمدهێنن و لەگەڵ خاوەن نانەواخانە و فڕنەکانی سەموون کۆبوونەوە ئەنجامدراوە و رێککەوتن کراوە بۆ ئەوەی ئاردی سفریان بە نرخێکی کەم پێبدرێت.

موحسین نامیس، ئەوەش دەڵێت، بڕیارەکان کاریگەرییان دەبێت لەسەر ئەوەی نرخی 10 نان یان سەموون بکرێت بە هەزار دینار.

 

 

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

کارگەیەکی دروستکردنی ماست لە سلێمانی داخرا

بابەتی دواتر

بڕی ئەو گەنمەی تائێستا لە جوتیارانی كەركوك وەرگیراوە ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوە جیهانییەکان ئەمڕۆ یەکشەممە 29 تشرینی دووەم، لە بازارەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە و بەپێی ئەو نرخانەش دۆلاری ئەمریکی…
Total
0
Share