ئاگادارییەك لە ئەوقافی هەرێمەوە دەربارەی هەندێك لەو هاوڵاتییانەی لە سعودیەن

سەرپەرشتیاری حەجی هەرێم دەڵێت، لەڕێی كونسوڵخانەی عێراقەوە سۆراغی ئەو هاوڵاتییانە دەكەن كە لە سعودیە كۆچی دواییان كردووە یان ونبوون.

شێخ نیاز راغب نەقشبەندی، سەرپەرشتیاری گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وەك وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی رێکكەوتنیان لەگەڵ کونسوڵی عێراق لە وڵاتی سعودیه كردووە، بۆ دۆزینەوە و سۆراغکردنی ئەو هاوڵاتییانەی لە سعودیە كۆچی دواییان كردووە یان ون بوون.

وتیشی، “هەر کەسێک خزمێکی نزیکی یان کەسێکی لە سعودیە مردووە یان ون بووە، با پەیوەندی بکات بە بەڕێوەبەری حەج و عومرەی ناوچەکەی خۆی، بۆ سۆراغ كردنیان”.

بابەتی پێشتر

وتەبێژی وەزارەتی دارایی: ئاوات شێخ جەناب سێ جار داوای دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەشكردووە

بابەتی دواتر

گەشتوگوزاری هەڵەبجە: لە یەكەم رۆژی جەژندا نزیكەی 15 هەزار گەشتیار روویان لە ناوچە گەشتیارییەكان كردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share