وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، کار لەسەر داخستنی تەواوەتی کامپی ئاوارەکان دەکرێت لە شاری سلێمانی تا رۆژی 30ی ئەم مانگە.
ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، ژمارەی ئاوارەکان دەگاتە نزیکەی 28 هەزار کەس و هەموویان لە کامپەکانی هەرێمی کوردستاندان.
پشتراستیشی کردووەتەوە، تەنها سێ هەزار کەس ئاوارە لە کامپەکاندا ماون و تا رۆژی 30ی ئەم مانگە ئەوانیش دەگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان و ئەو کێشەیەی لە گەڕانەوەی ئاوارەکانی ناوچەکانی هەولێر و دهۆک دروست بووە پەیوەندیدارە بە رێگری لە چوونی کارمەندانی وەزارەتەکە بۆ ناو کامپەکان.