ئۆتۆمبێلێك لە پاسكیلسوارێكی دا و گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لە گەڕەكی ئاوارەكانی قەزای كەلار بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە پاسكیلسوارێك گیانیلەدەستدا.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمشەو ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئاڵتیما لە گەڕەكی ئاوارەكانی قەزای كەلار نزیك قوتابخانەی سەفین لە پاسكیلسوارێك دەدات و بەهۆیەوە بە سەختی برینداری كردووە و بەهۆی سەختی برینەكەیەوە پاسكیلسوارەكە گیانیلەدەستدا.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە ئێستادا لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستیپێكردووە.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆكەوە

بابەتی دواتر

ئەمشەو دابەشكردنی مووچە لە سلێمانی بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share