گەنجێکی تەمەن 16 ساڵ لە سنووری چۆمان خنکا و تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، گەنجێکی تەمەن 16 ساڵ کە لەگەڵ خانەوادەکەی روویان لە سنوورەکە کردووە، خنکاوە و تائێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.

رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی بەرگریی شارستانی چۆمان لە شوێنی رووداوەکەن و بەدوای تەرمەکەدا دەگەڕێن.

باسی لەوەشکرد، گەنجەکە نەخۆشی داونی هەبووە و خنکاوە، بەڵام نازانن بەهۆی مەلەکردنەوە بووە یاخود کەوتووەتە ناو ئاوەکە و هێشتا زانیارییەکان سەرەتایین.

بابەتی پێشتر

زانیاریی نوێ لەبارەی كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی پێنج راگەیەندرا

بابەتی دواتر

ئاگر لە نووسینگەی ئارتی بانك لە هەولێر كەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share