لە سلێمانی کەسێک دەستگیرکرا کە بڕێک کارتی باڵانسی دزیبوو

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند، کە تۆمەتباربوو بە دزینی بڕێک پارەو ژمارەیەکی زۆر کارتی پڕکردنەوەی باڵانسی مۆبایل.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمار کرد کە 63 کارتی پڕکردنەوەی باڵانسی مۆبایل و بڕێک پارەی لەدوکانەکەیدا لێدزراوە، هەروەها هەوڵی شکاندنی قاسەکەی دراوە، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقی سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادقەوە دەستگیربکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمەتبار (ئـ، أ، ف) لەدایکبووی 1989 دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادان راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

بابەتی پێشتر

یەكەم گیانلەدەستدان بە گۆڕاوێكی ئەنفلۆنزای پەلەوەر راگەیەندرا

بابەتی دواتر

منداڵێک کە پێشبینیی خنکانی دەکرا بەزیندوویی دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێگای دوو “مەرز” داخرا

هاوڵاتییانی پێنجوێن خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای كەمكردنەوەی نرخی سووتەمەنی دەكەن. پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە پێنجوێن رایگەیاند، هاوڵاتییانی…
Total
0
Share