دوای نۆ رۆژ ته‌رمی مامۆستا ئاینییەکەی بەردەڕەش دۆزرایەوە

مامۆستا ئەحمەد خاروکی دوای ئەوەی لە سنووری قەزای بەردەڕەش لە ئێوارەی رۆژی 24ی ئایار بێسەروشوێنە بوو، ئەمڕۆ دوای نۆ رۆژ ته‌رمەکەی دۆزرایەوە.

لقی ئاکرێی یەکێتیی زانایانی کوردستان رایگەیاند، ”مامۆستا ئەحمەد خاروکی پێشنوێژ و وتارخوێنی پێشووی گوندی خاروک لە زێی گەورە تەرمەکەی دۆزرایەوە”.

مامۆستا ئەحمەد خاروکی، پێشتر وتاربێژ و پێشنوێژی مزگەوتی گوندی خاروک بووە لە ناحیەی دارەتوو لە سنووری قەزای بەردەڕەشی دهۆک، دوای ئەوەی کەسوکارەکەی لە نزیک زێی گەورە جلوبەرگەکانیان دۆزیەوە ئاماژەیان بەوە کردبوو بە گومانی خنکانی بۆ تەرمەکەی دەگەڕێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاساییكردنەوەی دەوام دەبەستێتەوە بە لێبڕینی موچەوە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی ئاساییكردنەوەی دەوامی فەرمانبەرانەوە گفتوگۆی كرد، دەڵێن، ئاساییكردنەوەی دەوامی فەرمانبەران پەیوەستە بە نەمانی لێبڕینی موچەوە.…
Total
0
Share