لە بەغداوە كێشەی مووچە چارەسەردەكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە هەمواری یاسای بودجەدا پرسی مووچە لە بابەتی خەرجیی فیعلی جیاكراوەتەوە و بەوەش كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەردەبێت و ئەو گرفتەی لەبەردەم ناردنی مووچە هەبووە چارەسەردەبێت.

غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە هەمواری یاسای بودجەدا مووچە لە بابەتی خەرجیی فیعلی جیاكراوەتەوە و بەوەش كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەردەبێت و ئەو گرفتانەی هەبوون پێشتر سەرهەڵنادەنەوە و مووچە بە پرسی نەوت و داهاتە نانەوتییەكانەوە نابەسترێتەوە.

ئەو پەرلەمانتارە جەختیشیكردەوە و وتیشی، ” ئەو گرفتەی لەبەردەم ناردنی مووچە هەبوون دوای پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجە لە پەرلەمان چارەسەردەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەسـ.ـەدە: لە شەوی رابردووەوە چـ.ـەکدارانی سەر بە دیمەشق بۆردومانی دەوروبەری کۆبانێ دەکەن

هەسـ.ـەدە رایدەگەیەنێت، لە کاتژمێر 2ی شەوی رابردووەوە، چـ.ـەکدارانی سەر بە دیمەشق، بە چڕی بۆردومانی ناوچەکانی جەلبیە و عەشک…
Total
0
Share