کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ و سبەینێ باران دەبارێت

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ و سبەینێ لە چەند ناوچەیەکی هەرێم باران دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت ئەگەری تاوە باران لە هەندێک لە ناوچە شاخاوییە بەرز و سنوورییەکان هەیە، پلەی گەرمی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ .

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، سبەی چوارشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانی نیوەڕۆ ئەگەری باران بارینی کەم هەیە لەگەڵ هەورە بروسکە لەسەر ناوچە شاخاوییەکان بە گشتی و لە سەنتەری پارێزگاکان ئەگەری بارینی نمە باران دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارەدا کەشەکە جێگیردەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک لە کەشی ناوچەکەمان، پلەی گەرمی بە (1-2) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوی ئەمرۆ نزمدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 33

سلێمانی : 27

دهۆک : 32

کەرکوک : 36

هەڵەبجە : 30

زاخۆ : 32

سۆران : 27

حاجی ئۆمەران : 18

گەرمیان : 36

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای نەمانی لێبڕین، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ ئاساییبوونەوەی دەوامە

دوای نەهێشتنی لێبڕینی موچە، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دووپاتیدەكاتەوە، كە لەگەڵ ئاساییبوونەوەی دەوامدان، بەڵام بەهۆی زیاتر بڵاوبوونەوەی پەتای…
Total
0
Share