ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندیی عێراقی خشتەی خستنەڕووی دۆلاری بڵاوکردەوە و بەگوێرەی خشتەکە خستنەڕووی دۆلاری بانکەکە زیاتر لە 273 ملیۆن دۆلار بووە و ئەمڕۆ بەهای دۆلار دابەزینێکی کەمی بەخۆیەوە بینی.
بڕی تەواویی خستنەڕووی دۆلاری بانکی ناوەندیی عێراق 273 ملیۆن و 572 هەزار و 524 دۆلار بووە و لەو بڕەش 19 ملیۆن و 110 هەزار دۆلاری کاش بووە و 254 ملیۆن و 462 هەزار و 524 دۆلار بەشێوەی حەواڵەی بازرگانی بووە.
ئێستا بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان 250 دینار بەراورد بە دوێنێ دابەزیووە و 100 دۆلار هاوتای 145 هەزار و 500 دینارە.