تانکەرێک ئاگری گرت و شۆفێرەکەی گیانیلەدەستدا

لەکاتی بەتاڵکردنی بەنزین لە ناو تانکی تەنکەرێکی گواستنەوەی سوتەمەنی، تانکەرەکە ئاگری گرت و شۆفێرەکەی گیانیلەدەستدا.

عەلی جەمال قەدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، درەنگانێکی شەوی رابردوو لەسەر رێگای کەلار – خانەقین نزیک گوندی شێرەوەن لەکاتی بەتاڵکردنی بەنزین لە ناو تانکی تەنکەرێکی گواستنەوەی سوتەمەنی ئۆتۆمبێلەکە گڕی گرت و شۆفێرەکەی بەناوی بەهجەت ئەحمەد ئەمین لەدایکبووی ساڵی 1990 دانیشتووی کەلار لەناو ئۆتۆمبێلەکە سوتا و گیانیلەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەمەبەستی توێکاری تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی قەزای کەلار کرا ، لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەسەر چۆنێتی رووداوەکە کراوەتەوە و پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ باران دەبارێت

بابەتی دواتر

لە سلێمانی یادی 76 ساڵەی چاندنی درەختێک کرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

هاتوچۆی هەولێر شۆفێران لە نۆژەنکردنەوەی رێگایەک ئاگاداردەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری شۆفێران دەکەینەوە رێگای هەولێر-خەبات…
Total
0
Share