لیستی مووچەی مانگی پێنج بە پلەبەرزكردنەوەوە ئامادەكرا و رەوانەی وەزارەتی پەروەردە كرا

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی پێنج بە پلەبەرزكردنەوەوە بۆ وەزارەتی پەروەردەی هەرێم نێردراوە و وەزارەتی دارایی عێراق و لیژنەی باڵای دانوستانی نێوان هەرێم و بەغداد بڕیاری كۆتایی لەبارەوە دەدەن كە بەپلەبەرزكردنەوەوە خەرجبكرێت.

دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە دیدارێكیدا رایگەیاند، پێشتر پەروەردەكان خۆیان لیستی مووچەیان ئامادەدەكرد واژوویان دەكرد و مووچە دەدرا، بەڵام ئێستا بە بڕیاری حكومەتی عێراق دەبێت لیستی ناوی مامۆستایان چواری بێت و بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەكان واژووی لەسەر بكەن كە ئەركەکان زیاتربوون.

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ئاشكرایكرد و وتیشی، “ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی پێنج بە پلەبەرزكردنەوەوە بۆ وەزارەتی پەروەردەی هەرێم نێردراوە و لیستێكی دیكە بەبێ پلەبەرزكردنەوە ئامادەكراوە و ئەگەر رەزامەندی درا بە پلەبەرزكردنەوەوە مووچە خەرجدەكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژەتیرۆر ئۆپەراسیۆنێكی بۆ لەناوبردنی داعش لە سنووری كەركوك ئەنجامدا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر رایدەگەیەنێت، ئۆپەراسیۆنێك بۆ لەناوبردنی تیرۆریستانی داعش لە سنووری كەركوك ئەنجامدا. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر لە راگەیەندراوێكدا…
زیاتر ببینە

دەستكرا بە پڕكردنەوەی ئەو شوێنانەی مەترسیی كەوتنەخوارەوەی ئۆتۆمبێل هەیە

لەسەر پێشنیازی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان لەلایەن شارەوانیی قەزاكەوە دەستكرا بە پڕكردنەوەی ئەو شوێنانەی مەترسیی كەوتنەخوارەوەی ئۆتۆمبێل لەسەر چیای…
Total
0
Share