هەرێم و بەغداد لەبارەی رێژەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران رێکدەکەون

بڕیارە تیمی تەکنیکی هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم و عێراق کۆببنەوە رێژەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم دیاریبکەن.

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی وەفدی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاردراوە ئەمڕۆ دووشەممە تیمی تەکنیکی هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم و عێراق کۆببنەوە بۆ مەبەستی دیاریکردنی رێژەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بەپێی رێژەیی بەرهەم بۆ هەر دۆنمێک.

پێشتر وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم داوایکردبوو هاوشێوەی جوتیارانی شارەکانی دیکەی عێراق مامەڵە لەگەڵ جوتیارانی هەرێم بکرێت لە پرسی وەرگرتنی گەنمەکانیان.

بۆ ئەمساڵ پێشبینی دەکرێت عێراق زیاتر لە شەش ملیۆن تۆن گەنمی هەبێت، بڕیارە وەزارەتی بازرگانی سەرجەمی ئەو بڕە لە جوتیاران بکڕێتەوە بە 850 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێک.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەسەر دەستدرێژیكردنە سەر چەند كچێك لەلایەن پزیشكێكەوە پەرلەمانی كوردستان بڕیاردەدات

لە كۆبوونەوەی لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی كوردستاندا بڕیاردرا نووسراوێك ئاراستەی وەزارەتی تەندروستی بكرێت بەمەبەستی بەدواداچوون لەسەر دۆسیەی دەستدرێژیكردنە سەر…
زیاتر ببینە

تیمەکانی بەرگریی شارستانی و خەڵکی خۆبەخش لە هەوڵی دەرهێنانەوەی تـ.ـەرمی گەشتیارە عەرەبەکەن

تیمەکانی بەرگریی شارستانی و خەڵکی خۆبەخش لە هەوڵی دەرهێنانەوەی تـ.ـەرمی گەشتیارە عەرەبەکەن وێنە: عەلا ڕەمەزان – تۆڕی میدیایی…
Total
0
Share