پۆلیسی گەرمیان: کەللەی بارهەڵگرێک بەسەر فیتەرێکدا کەوت و گیانیلەدەستدا

پۆلیسی گەرمیان گیانلەدەستدانی فیتەرێکی راگەیاند کە کەللەی بارهەڵگرێک کەوتبوو بەسەریدا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە ناوچەی پیشەسازیی قەزای کەلار لەکاتی گۆڕینی چوپی هەوای ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر، کەللەی ئۆتۆمبێلەکە بەسەر شاگردی دوکانەکەدا کەوت و لەئەنجامدا گیانیلەدەستدا.

ئاشکراشیکرد، قوربانییەکە ناوی (غەزوان غازی خەلیل) لەدایکبووی ساڵی 2005 و دانیشتووی قەزای کەلارە، لە ئێستادا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراوە و خاوەنی دوکانەکەش راگیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی یەکێتیی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و گەشتیاری: نرخی گەشتە ئاسمانییەکان سێ هێندە زیادیکردووە

سەرۆکی یەکێتیی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و گەشتیاری، ڕایگەیاند، نرخی گەشتە ئاسمانییەکان سێ هێندە زیادیکردووە و گەشتەکانیش 50% کەمیانکردووە. عەتا…
Total
0
Share