مووچەی مانگی ئایار بە 100 هەزار دینار جەژنانەوە بە کرێکارانی خانەنشین دەدرێت

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق بڵاویکردەوە، مووچەی خانەنشینانی بەغداد و پارێزگاکان بۆ مانگی ئایاری 2024، لەگەڵ پاداشتی تایبەتی جەژنی رەمەزان بە بڕی 100 هەزار دینار، دابەشدەکرێت.

خولود هیران، بەڕێوەبەری گشتیی بەشی خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی کرێکاران لە وەزارەتەکە راشیگەیاند، سەرجەم رێکارەکانی پەیوەست بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی کرێکار تەواوکراوە.

جەختیشیکردووەتەوە، هەموو جیاوازییەکان بۆ خانەنشینان خەرجکران کە مووچەکانیان بەپێی یاسای خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران ژمارە (18)ی ساڵی (2023) دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share