کەمێک پێش ئێستا وەفدی هەرێمی کوردستان و عێراق گەیشتنە کیڵگەی غازی کۆرۆمۆر لە چەمچەماڵ.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا وەفدەکەی هەرێم پێکهاتووە لە وەزیری سامانە سروشتییەکان و بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم، لەگەڵ وەفدێکی حکومەتی عێراق.
شەوی رابردوو، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ و بەو هۆیەوە چوار کرێکار گیانیان لەدەستدا و دووانی دیکەش برینداربوون کە سەرجەمیان بیانین.
بەهۆی هێرشەکەوە زیانێکی ماددی زۆریش بە کێڵگەکە گەیشت و بووەهۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێم بە بڕی دوو هەزار و 500 مێگاوات.