ئاگادارییەک لە هاتوچۆی سلێمانییەوە بۆ شۆفێرانی بارهەڵگر

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی

هاتوچۆی سلێمانی بڕیاریدا لەمەوبەدوا رۆژانی هەینی هاتوچۆی بارهەڵگرەکان لە کاتژمێر 7:00ی بەیانی بۆ 7:00 ی ئێوارە لە چەند رێگایەک قەدەغەبکات.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، بڕیارمانداوە لە رۆژانی هەینیدا لە کاتژمێر 7:00ی بەیانی بۆ 7:00 ی ئێوارە هاتوچۆی بارهەڵگرەکان لە رێگای دوکان ـ سلێمانی وە بە پێچەوانەوە، ‎رێگای قەرەداغ ،شەقامی هەواری شار بۆ تونێلی پێشڕەو، رێگای سەرجەم ئەو سەیرانگایانەی لە سنووری شارەزووردان قەدەغەبکرێت.

ئاشکراشیکرد، ‎سەرجەم مەفرەزەکان و بازگەکان و قەزای ناوەند هەڵدەستن بەکاری چاودێریی و لێپرسینەوە لەو شۆفێرانەی پابەندی ئەم بڕیارە نابن.

داوایشیکرد، شۆفێرانی بارهەڵگر پابەندبن تا بەدووربن لە کارەساتەکانی هاتووچۆ و لە لێپرسینەوەی یاسایی.

 

بابەتی پێشتر

بەم رێگایە خۆت لە کاریگەرییەکانی زۆر بەکارهێنانی کافایین رزگاربکە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: خوێندكاران و لاوان رۆحی ئەم كۆمەڵگەیەن و هەموو گۆڕانكاری و پێشكەوتنێك لەسەر دەستی ئەوان دێتەدی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share