ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجامدەدات.

لە راگەیەندراوێکی ئەنجومەنی وەزیراندا هاتووە، لە بەشی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا راپۆرتی هاوبەشی وەزارەتی دارایی و ئابووری و وەفدی دانوستانکاری هەرێم سەبارەت بە داڕشتنی میکانیزمی پێویست بۆ جێبەجێکردنی پابەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری داهاتەکان و بە بانکیکردنی پێدانی مووچە دەخرێتە روو.

هاوکات لە بەشی دووەمی کۆبوونەوەکەدا، چەند پێشنیازێکی تایبەت بە ئاسانکاریی گەڕاندنەوەی پێشینەکان لای هاوڵاتییان، هەروەها قەرزی بانکە بازرگانییەکان و رێژەی سوودی بانکی دەخرێتەڕوو.

لە بەشی سێیەم و کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، دەنگ لەسەر رەشنووسی پەیڕەوی پۆلێنکردنی بەڵێندەران و دانان لە لیستی بێبەشکردن لە بەشداربوون دەدرێت.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە و ئەگەری خۆڵبارین هەیە

بابەتی دواتر

ئەو تۆمەتبارانەی رووبەڕووی پۆلیس بوونەوە لە گەرمیان دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە

بڕیارە رۆژی یەكشەممە هەردوو شاندی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە پیرمام كۆببنەوە. سالار لالە…
Total
0
Share