ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بانكەكانی رەشید و رافیدەین ئامادەیی تەواویان بۆ دابەشكردنی مووچە لە هەرێمی كوردستان هەیە و دەشڵێت، “بابەتی سێ مووچە نەدراوەكەی ساڵی رابردوومان خستووەتە بەردەم دادگای فیدراڵیی عێراق”.
سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەپێی نووسراوێكی وەزیری دارایی عێراق تێیدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە بۆ بە بانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هەردوو بانكی رەشید و رافیدەین ئامادەییان بۆ دابەشكردنی مووچە لە هەرێمی كوردستان هەیە.
لەبارەی سێ مووچەنەدراوەكەی ساڵی رابردووەوە ئەو پەرلەمانتارە وتیشی، “بە یاداشتێك كە واژووی 25 پەرلەمانتاری لەسەرە داوامان لە دادگای فیدراڵیی عێراق كردووە كە چارەنووسی ئەو سێ مووچە نەدراوەی ساڵی رابردوو یەكلابكاتەوە کە حکومەتی عێراق ئامادەیە خەرجی بکات و چاوەڕوانی بڕیاری كۆتایی دادگای فیدراڵی دەكەین”.