باسم عەوادی: دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم كاری لە پێشینەی حكومەتی عێراقە

وتەبێژی حكومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، ناردنی مووچەی هەرێمی كوردستان سەقامگیریی دروستدەكات و دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمیش كاری لە پێشینەی حكومەتی عێراقە.

باسم عەوادی، وتەبێژی حكومەتی عێراق لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، حكومەتی عێراق وەكو پرسێكی سیاسیی مامەڵە لەگەڵ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ناكات و لە ئێستادا بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق هەیە پێویستە جێبەجێبكرێت كە ئەو پرسە پێویستی بە رێككەوتن و گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی هەیە و لە هەمانكاتدا ناردنی مووچەی هەرێمی كوردستان سەقامگیریی دروستدەكات.

وتیشی، “دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم كاری لە پێشینەی حكومەتی عێراقە بەو پێیەی لە یاسای بودجەدا ئاماژە بە داهاتی نەوتی فرۆشراوی 400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەرێم كراوەتەوە، بۆیە حكومەتی عێراق هەوڵ بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دەدات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باسم عەوادی: محەمەد شیاع سودانی پێشوازی لە دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكات

وتەبێژی حكومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشوازی لە دیاریكردنی كاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكات و پشتیوانی لە…
Total
0
Share