وەزارەتی دارایی بڕیارێكی نوێی دەركرد

وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیاری 50% لێخۆشبوون بۆ ئەو پیشەوەرانە جێبەجێدەكات كە تەنها یەك سەرچاوەی داهاتیان هەیە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەكان و خانووبەری میری، لە گشتاندنێكدا كە بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی باجی دەرامەت ئاراستە كراوە، ئاماژەی بەوەكردووە، “پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران/ سەرۆكایەتیی دیوان، ژمارە 245 و رێنمایی دارایی ژمارە 2 لە ساڵی 2024 بە مەبەستی هاوكاریی ئەو پیشەوەرانەی خاوەن یەك سەرچاوەی داهاتی سنووردارن.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “كاری پێویست ئەنجامبدرێت بە داشكاندنی خەمڵاندنی داهاتی ساڵانەیان بە رێژەی 50% بە ئامانجی كەمكردنەوەی باری قورسی داراییان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرزبوونەوەی توشبوون بە شێرپەنجە لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی هێنایە قسە

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستاندا، لەبارەی زۆربوونی توشبوون بە شێرپەنجە، ڕاپۆرتێك لەلایەن لیژنەی تەندروستییەوە خوێندرایەوە، ئاشكراكراوە، مانگانە سەدان…
Total
0
Share