بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ”کەمێک پێش ئێستا لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی بازیان – تاسڵوجە حەوت کەس بەسەختی برینداربوون کە یەکێک لە بریندارەکان باری تەندروستی ناجێگیرە”.
دەشڵێت، ”بەگوێرەی زانیاریە سەرەتاییەکان، هۆکاری رووداوەکە پێچی هەڵە بووە و لە یەکەم یوتێرنی بازیان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا رووویداوە”.