شارەوانیی سلێمانی بۆ گەشتیاران: هاوکاربن لە کەمکردنەوەی ئەرکی ژینگە پارێزان

شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ تیمەکانمان هەستان بە دابەشکردنی کیسەی خۆڵ بەسەر گەشتیاراندا بە مەبەستی پاکوخاوێن راگرتنی ئەو ناوچەیەی گەشتی بۆ دەکەن.

لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەم وێنانە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاماژەی بەوە کردووە، ”ئێوارەی ئەمڕۆ پاش خاوێنکردنەوەی ناوچە گەشتیاریەکانی ئەزمەڕ، گۆیژە و دۆڵەمیران تیمەکانمان هەستان بە دابەشکردنی کیسەی خۆڵ بەسەر گەشتیاراندا”.

دەشڵێت، ”داوا لە گەشتیاران دەکەین پاش کۆتایی گەشتەکەیان پاکوخاوێنی ناوچەکە بپارێزن و هاوکاربن لە کەمکردنەوەی ئەرک و ماندوبوونی ژینگە پارێزان، ئەویش بە کۆکردنەوەی پاشماوەی خۆڵ و خاشاکەکان و پاراستنی سیمای جوانی ناوچە گەشتیارییەکان و نەشێواندنیان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانی چەندین پڕۆژەی هەیە
هاتوچۆی سلێمانی: قەرەباڵغی شەقامەکان بە ئێمە چارەسەر ناکرێت

شەقامەکانی سلێمانی ڕۆژانە و بەتایبەتی لە بەیانیان و هاتوچۆی فەرمانبەران و خوێندکاراندا قەرەباڵغییەکی زۆر بەخۆوەدەبینێت، هاتوچۆی سلێمانیش دەڵێت،…
Total
0
Share