بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵەكانمان تەنیا لەپێناو خزمەتی خاك و خەڵكی كوردستاندا دەبێت

سەرۆكی یەكێتی رایدەگەیەنێت، مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد نەخشەداڕێژەری بیری نەتەوەیی و كوردایەتی بوو و دەشڵێت، بەشوێنپێكەیدا هەنگاو دەنێین و هەوڵەكانمان لەپێناو خزمەتی خاكی و خەڵكی كوردستاندا دەبێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، ‏‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێكدا رایگەیاند، یاد و یادەوەرییەكانی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد رۆژانە لەگەڵمان دەژی و وانەكانی رۆشنبیری و نیشتمانپەروەریی لێوە فێردەبین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەوەش دەڵێت، ئەو چرایەك بوو بۆ رووناكیی كوردستان و نەخشەداڕێژەری بیری نەتەوەیی و كوردایەتی بوو.

بافڵ جەلال تاڵەبانی دووپاتیشیدەكاتەوە، “خزمەت و خەباتی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد لەیادناكەین و بەشوێنپێكەیدا هەنگاو دەنێین، هەوڵەكانمان تەنیا لەپێناو خزمەتی خاكی كوردستان و خەڵكەكەیدا دەبێت و بۆ داهاتوویەكی پرشنگدارتر خەبات دەكەین. ئەمەش رێگە پیرۆزەكەی مامۆستای گەورەمانە و بێگومان رۆحی ئاسوودە و ئارام دەكەین”.

پەیامەكە هاوكاتە لەگەڵ ساڵیادی كۆچی دوایی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد-ی رۆشنبیر و نیشتیمانپەروەری ناسراوی كورد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

به‌ تۆمه‌تی‌ تێكدانی‌ ئاسایشی‌ نیشتمانی‌ داواكاری‌ گشتیی دهۆک سكاڵای‌ یاسایی‌ له‌سه‌ر سه‌رنووسه‌ری‌ وێستگه‌نیوز تۆماركرد

به‌ تۆمه‌تی‌ تێكدانی‌ ئاسایشی‌ نیشتیمانی هه‌رێمی‌ كوردستان، داواكاری‌ گشتیی دهۆک سكاڵای‌ یاسایی‌ له‌سه‌ر وێستگه‌نیوز تۆماركرد و ئه‌مرۆ سیروان…
Total
0
Share