لە سلێمانی شەش تۆن پەتاتە لەناوبران

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە مانگی رابردوودا بڕێکی زۆر لە سەوزە و میوەی خراپبوو دەستیبەسەردا گیراوە کە شەش تۆنی پەتاتە بووە.

بەپێی راپۆرتی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، لە مانگی ئازاردا، ده‌ستبه‌سه‌ر زیاتر له‌ 10 تۆن و 250 كیلۆگرام سه‌وزه‌ و میوەی خراپبوودا گیراوە کە خاوەنەکانیان بەنیازی ساغکردنەوەی بوون لە بازارەکاندا.

هەر بەپێی راپۆرتەکە، به‌شێك له‌ سه‌وزه‌ و میوه‌كان له‌ شه‌ش تۆن و 530 كلیۆگرام په‌تاته‌، 450 كیلۆگرام زه‌نجه‌بیل، 650 كیلۆگرام كاهوو، 250 كیلۆگرام پیازی ته‌ڕ، 340 كیلۆگرام كاڵه‌ك پێكهاتوون.

لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەدا هاتووە، لەناو ئەو بەرهەمە خراپبووانەی لەناوبراون 150 كیلۆگرام تور، 350 كیلۆگرام هه‌نار، 550 كیلۆگرام سندی و لیمۆ و لاله‌نگی، 180 كیلۆگرام كه‌ستانه‌، 150 كیلۆگرام بیبه‌ر، 300 كیلۆگرام بامیه‌ و 180 كیلۆگرام ترێ هەبوون.

بابەتی پێشتر

بانکی ناوەندی 32 ملیۆن دۆلاری کاشی خستەبازاڕەوە

بابەتی دواتر

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: یەکشەممەی داهاتوو تیروپشک بۆ ژمارەی کاندید و حزب و هاوپەیمانێتییەکان دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر 13 بەنزینخانەی دیكە داخران

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، 13 بەنزینخانەی دیكە بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی خراپ و دەستکاریکردنی كوالیتییەکەی سزادران. لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕاگەیاندنی…
Total
0
Share