تەرمی یەکێک لەو کەسانە دۆزرایەوە کە لە لافاوەکەی دهۆکدا بێسەروشوێن بوون

بەیانی ئەمڕۆ تەرمی یەکێک لەو هاوڵاتییانە دۆزرایەوە کە لە لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووی پارێزگای دهۆکدا ئاو بردنی و بێسەروشوێن بوون.

بێوار عەبدولعەزیز وتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، توانیومانە تەرمی یەکێک لە قوربانییەکانی لافاوەکەی 19 ی مانگ بدۆزینەوە، بەڵام تا ئێستا نەمانتوانیوە ناسنامەکەی ئاشکرابکەین، دوای ئەوەی دەبرێتە پزیشکی دادی ئەوان ئاشکرایدەکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە هەڵمەتێکی فراوانی گەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو دوو کەسەی لە لافاوەکەدا گیانیان لەدەستدابوو دەستیپێکردووە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بەڕێوەبەرایەتییەکە بڵاویکردووەتەوە، لە 600 بۆ هەزار کەس بەشدارن لە هەڵمەتەکەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی مۆبایل دەرفەتێکی باشە بۆ هاندانی ئەو گەنجانەی ئارەزوومەندی ئەو بوارەن

بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران ڕایدەگەیەنێت، لە ڕێگەی ئەسپەوە ئەو پێشمەرگەیەمان ڕزگارکرد کە ئەمڕۆ لە سنووری چۆمان لە شاخ…
Total
0
Share