ئاگر لە شەش کۆگا لە هەولێر کەوتەوە

لەسەر رێگای هەولێر – قوشتەپە ئاگر لە شەش کۆگا کەوتەوە و زیانێکی ماددیی گەورە بەر کۆگاکان کەوتووە.

کاروان میراودەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە لێدوانێکیدا، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “تیمەکانیان سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن و تا ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە.”

دەشڵێت، “تا ئێستا ناتواندرێت خەمڵاندن بۆ زیانەکان بکرێت چونکە ئاگرەکە زیاتر تەشەنە دەکات و لە هەوڵداین بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە”.

شایەتحاڵێک بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لە کاتی بەربانگدا پەیوەندییمان پێوەکرا کە ئاگر لە چەند کۆگایەک کەوتووەتەوە کە کۆگای تایبەتن بە کلێنس و کەلوپەلی کارەبایی”.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبووەوە

بابەتی دواتر

لەبارەی دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەوە پەیامێك بە مووچەخۆران دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عومەر چاوشین کۆچی دواییکرد

هونەرمەند عومەر چاوشین، دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی، کۆچی دواییکرد. ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی كانونی دووەم هونەرمەند عومەر…
Total
0
Share