لە رانیە دەستگیرا بەسەر بڕێكی زۆر شیرینی خراپبوودا و خرایە ناو ئاوی دەربەندی رانیەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین رایدەگەیەنێت، دەستگیرا بەسەر زیاتر لە تۆنێک شیرینی خراپبوودا و شوێنەکەش داخرا.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین ئاماژە بەوە دەکات، “ئەمڕۆ لیژنەکەمان لە ئێوارەدا بەشێکی لە کارگە و شیرینیخانەکانی ناو سەنتەری رانیەی بەسەرکردەوە بەمەبەستی چاودێریکردن و ئاگادارکردنەوەیان لە رێنماییە تەندروستییە تایبەتەکانی مانگی پیرۆزی رەمەزان”.

دەشڵێت، “لە ئەنجامدا بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرج و رێنماییە تەندروستییەکان، بوونی پاشەڕۆی مشک و جرج لە شوێنی ئامادەکردنی شیرینییەکەدا، نەبوونی پێناسی تەندروستی، پیسی جلوبەرگی کارمەند و وەستاکان، زەیتی زۆر بەکارهاتوو، بڕیاردرا بە داخستنی شیرینیخانەیەک و لەناوبردنی هەموو بەرهەمەکانی ئەمڕۆیی لە زەیت و شیرینی و هەویرەکەی کە مەزندە دەکرا بە نزیکەی یەک تۆن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی پاڵپشتیی داراییەوە بەڵێن بە خوێندكاران دەدات

نووسینگەی ڕۆژنامەوانی بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى لەسەر دووبارە ناڕەزایی خوێندکاران، لە پەیوەندی بەردەوامدایە و ھەموو…
Total
0
Share