کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان سیستمی دەنگدان و جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەکانی لە هەرێم پەسەندکرد

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق سیستمی دەنگدان و جیاکردنەوە و ژمارەی دەنگەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەندکرد.

ئەمڕۆ هەینی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە زۆرینەی دەنگ سیستمی دەنگدان و جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی پەسەندکران.

بڕیارە لە 10 ی حوزەیرانی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت بۆ ئەو مەبەستەش کۆمسیۆن هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بە مەبەستی تەواوکردنی ئامادەکاریەکانی ئەو پرۆسەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share