سپەیس ئێکس: مووشەکی ستارشیپ لەکۆنترۆڵ دەرچووە

کۆمپانیای سپەیس ئێکس رایگەیاند کە موشەکە زەبەلاحەکەی ستارشیپ لە کاتی هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی بۆ بەرگەهەوای زەوی لە کاتی سێیەم فڕینی تاقیکاریدا لە کۆنترۆڵ دەرچووە.

لە میانی پەخشی راستەوخۆدا، کە زیاتر لە 3.5 ملیۆن کەس تەماشایان دەکرد، شرۆڤەکارێک رایگەیاند کەشتییە ئاسمانییەکە دیارنەماوە لە کاتێکدا پلان وابووە لە دەریای هیندیدا بکەوێتە خوارەوە.

کۆمپانیای سپەیس ئێکس ئامانجی ئەوەیە بزوێنەری مووشەکەکە لە بۆشایی ئاسماندا بخاتەوەکار و تاقیکردنەوەیەک بێت یارمەتیدەر دەبێت بۆ رێگەخۆشکردن بۆ مووشەکەکانی دیکە لە داهاتووی کەشتیی ستارشیپ بۆ دابینکردنی سووتەمەنی بۆ یەکتر لە خولگەدا.

بابەتی پێشتر

عەلی عەلاق: ئەمریکا چاو بە سزاکانی سەر بانکەکانی عێراقدا دەخشێنێتەوە

بابەتی دواتر

جۆزێپ بۆرێڵ: ئەوروپا دەبێت توانا سەربازییەکانی خۆی پەرەپێبدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بایدن ئەمڕۆ دەگاتە ئەوروپا

ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانیی ئه‌مریكا ڕایگەیاند، جۆ بایدن ئەمڕۆ ده‌گاته‌ ئه‌وروپا و دیدار له‌گه‌ڵ پاپای ڤاتیكان و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی…
Total
0
Share