چەمی رەزان.. لە رووداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای سەیرانگەی چەمی رەزان روویدا بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە پێچاوپێچەکانی گوندی گەورە دێ بۆ چەمی رەزان بارهەڵگرێک کە مریشکی بارکردووە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە.

ئاشکراشیکرد، لە رووداوەکەدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و سەرجەمیان عەرەبن، تا ئێستا نەتوانراوە تەرمەکانیان دەربهێنرێتەوە.

باسیلەوەشکرد، تا ئێستا نازاندرێت رووداوەکە کەی روویداوە، بەڵام پێدەچێت لە شەو یان بەرەبەیاندا روویدابێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەردۆغان: بۆ چەکدانانی پەکەکە قسە لەگەڵ هەولێر و بەغداد دەکەین

سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، ئەنقەرە لە گفتوگۆدایە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەولێر و بەغداد، سەبارەت بە وردەکارییەکانی چۆنیەتیی رادەستکردنی چەکەکانی…
Total
0
Share