دەستەی دەستپاکی: 18 هەزار تۆمەت لەسەر زیاتر لە 14 هەزار کەس لە عێراقدا هەیە و 55 وەزیر و پلە وەزیری تێدایە

دەستەی دەستپاکیی عێراق راپۆرتی ساڵی 2023ی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، زیاتر لە 18 هەزار تۆمەت لەسەر 14 هەزار کەس هەیە کە 55 وەزیر و پلە وەزیری تێدایە و 350 پلەداری تایبەت و بەرێوەبەری گشتی تێدایە.

بە گوێرەی راپۆرتەکەی دەستەی دەستپاکیی عێراق، لە ماوەی ساڵی رابردوودا دەستەکە چاوی بە (60,213) راپۆرت و دۆسیەی تاواندا خشاندووەتەوە، کاری کردووە لەسەر (27,170) دۆسیەی تاوانکاری، کە (16,063) دۆسیەی لەرێگەی رێکارە دادوەرییەکانەوە تەواوکراون و (8277) ) دۆسیەی ساڵی 2022 بووە.

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ژمارەی تۆمەتباران تێیدا گەیشتووەتە (14 هەزار و 84) تۆمەتبار، (18 هەزار و 868) تۆمەتیان دراوەتە پاڵ لەسەری.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەنێویاندا (55) وەزیر و پلە وەزیر هەن، کە (81) تۆمەتیان لەسەرە، (350) تۆمەتبار لە پلە تایبەتەکان و بەڕێوەبەرە گشتیەکان و ئەوانەی لەو پلەیەدان تۆمەتبارن بە (598) تۆمەت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق: دەست بە رێکارەکانی دادگاییکردنی هەزار و 378 ئەندامی د.ا.عـ.ـش دەکرێت

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەستپێکردنی پڕۆسەی دادگاییکردن و لێکۆڵینەوە لەگەڵ  هەزار و 387 ئەندامی پێشووی داعش رادەگەیەنێت، کە…
Total
0
Share