لە دەریاچەی دەربەندیخان هاوڵاتییان لە قەدەغەی راوە ماسی هۆشیاردەکرێنەوە

لە دەریاچەی دەربەندیخان و گوندەکانی ئەو سنوورە  تیمێکی پۆلیسی دارستان هاوڵاتیان لە قەدەغەی راوەماسی هۆشیاردەکرێنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە پێناو پاراستنی سامانی ماسی و رێگریکردن لە راوکردنی، مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی شارەزوور بە فەرمانی ئەفسەری بەش و بە هاوبەشیی بنکەی پۆلیسی دارستانی زەڕایەن دەرچوون بۆ سەر دەریاچەی دەربەندیخان و گوندەکانی ئەو سنوورە.

لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانیدا هاتووە، مەبەست لەو دەرچوونە مەیدانییە بڵاوکردنەوە و پێدانی رێنمایی بوو بە راوچی و هاوڵاتییان تا لە ماوەی قەدەغەی راوی ماسی پابەندی رێنماییەکان بن و خۆیان بە دوور بگرن لە راوکردنی ماسی بە هەموو شێوەیەك.

لە هەرێمی کوردستان ئەمساڵ لە 5 ی ئازارەوە قەدەغەی راوەماسی دەستیپێکردووە و تاوەکو 15ی حوزەیرانی  2024بەردەوامدەبێت.

بڕیارەکە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان جگە لە بەنداوی موسڵ دەگرێتەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی: کیسە نایلۆنەکان یەکێکن لە هۆکارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە

نوێنەری فەرمانگەی کوالێتی کۆنترۆڵ لە لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، ئەو کیسە نایلۆنانەی خواردنی گەرمیان تێدەکرێت کاریگەریی خراپی تەندروستییان…
Total
0
Share