لە هەولێر تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە لەگەڵ سێ تۆمەتباری دیکە تەقەیان لەماڵێک کردبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار (د ، ع ، ع) دەستگیرکرا کە لە قەزای بنەسڵاوە لەگەڵ سێ تۆمەتباری دیکە هەڵیان کوتاوەتەسەر ماڵی هاوڵاتییەک و بەچەکی جۆری کڵاشینکۆف تەقەیەکی زۆریان لەو ماڵە کردووە و هەڵاتوون.

لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشی هەولێردا هاتووە، رووداوەکە زیانی گیانی نەبووە ،لەئێستادا ئەو سێ تۆمەتبارەی دیکە بەناوەکانی (و ، ن ، ر)و (م ، ع ، ع)و(أ ،ر) هەڵاتوون و لەلایەن دادگاوە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی بازرگانیی هەرێم: بەرهەمی ناوخۆ هەناردەی ئەمریکا دەکەین

بابەتی دواتر

چەند زانیارییەک لەسەر بەکتریای گەدە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کیسەڵێک لە سووتان ڕزگارکرا

لە هەوڵی كوژاندنەوەی ئاگری گوندێكدا، لەلایەن هێزەكانی بەرگریی شارستانییەوە كیسەڵێك ڕزگاركرا. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی…
Total
0
Share