ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر پرسێک کۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر پرسی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێم کۆببێتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم  و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، کۆدەبێتەوە.

باس لەوەش دەکات، لە كۆبوونەوەكەدا، بابەتی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە دوای بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی لە 24ـی ئەیلولی 2023، تایبەت بە راگرتنی كاركردن بە یاسای ژمارە (2)ی ساڵی 2019، تایبەت بە هەمواری یاسای پارێزگاكان، ژمارە (3)ی ساڵی 2009، لەلایەن وەزیری ناوخۆوە دەخرێتەڕوو و گفتوگۆدەکرێت.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم خوێندکارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی دواتر

قائیمقامیەتی هەڵەبجە خاوەن مۆلیدەیەک ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share