لە چێشتخانەیەکی کەربەلا ئاگرکەوتەوە و 12 کەس برینداربوون

لەنێو چێشتخانەیەکی کەربەلا بەهۆی تەقینی غازەوە ئاگرکەوتەوە و 12 کەس برینداربوون.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە رێستۆرانتی رەیحانە لە پارێزگای کەربەلا بەهۆی تەقینەوەی غازەوە ئاگرکەوتەوە و 12 کەس برینداربوون و برینی پێنج کەسیان سەختە و سەرجەمیان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی مردن تۆمار نەکراوە.

چێشتخانەکە لە گەڕەکی نەقیبە لە پارێزگای کەربەلا.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەفدی باڵای هەرێم لەگەڵ وەزیرانی دارایی و نەوتی عێراق کۆبووەوە

قوباد تاڵە‌بانی لە بەغداد ھە‌ڵوێستی حكومە‌تی ھە‌رێمی دووپاتكردە‌وە‌ بۆ پابە‌ندبوون بە‌ ئەرکەکانی ھە‌رێم لە‌بە‌رامبە‌ر دابینكردنی شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێمدا.…
Total
0
Share