بەشێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەم وڵاتە قەدەغەکرا

بەکارهێنانی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانی نامە ناردنی وەک واتساپ، ڤایبەر، و تێلیگرام لە هاوڵاتییانی تورکمانستان قەدەغەکرا.

حکومەتی تورکمانستان خزمەتگوزارییەکانی نامە ناردن لە واتساپ، ڤایبەر، و تێلێگرام، لە هاوڵاتییان قەدەغە دەکات و لەبری ئەوە ئەپێکی کۆنترۆڵکراوی دروستکرد بە ناوی BizPard.

هەروەها دەسەڵاتداران لە تورکمانستان ئەپڵیکەیشنی “بلیت”یان خستە بازاڕەوە، کە بەدیلێکە بۆ پلاتفۆرمی یوتیوب، کە هەر ناوەڕۆکێک ئەگەری ئەوەی هەبوو جیهانی دەرەوە بۆ تورکمانستانییەکان ئاشکرابکات، لادەبرێت، جا چ زانیاری بێت یان کەرەستەی کات بەسەربردن.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پابەندبوون بە بڕیارەكانی دادگاوە ئەركی هەمووانە و نابێت بە هیچ شێوەیەكیش رێگا بە یاساشكێنی بدرێت

بابەتی دواتر

ئەمریکا.. عێراقییەک لەسەر هەوڵی رفاندنی جۆرج بۆش سزادرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share