راگەیەندراوێك لە ئاسایشی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت، پێنج كەسیان دەستگیركردووە كە بانگەشەی فرۆشتنی كەلوپەلیان بە ئۆنلاین كردووە و دواتر كڕیارەكانیان بانگهێشتی شوێنێكی چۆڵكردووە و هێرشیانكردووەتە سەریان و پارە و مۆبایلیان لێدزیوون.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای ئەنجامدانی چاودێری و بەدواداچوون، بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر بەپێی ماددەی 452 لە یاسای سزادانی عێراقی پێنج تۆمەتبار دەستگیركران.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەم تۆمەتبارانە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بانگەشەی فرۆشتنی چەند جۆرە كاڵایەكیان كردووە بە رێگای ئۆنڵاین دوای ئەوەی لەگەڵ كڕیارەكە رێككەوتوون ،ناونیشانی شوێنێكیان داوەتە كڕیارەكە كە ئەو شوێنە چۆڵەوانییەو دوورە لە كامێراكانی چاودێری لە كاتی گەشتنی كڕیارەكە بۆ شوێنەكە لەلایەن ئەم تۆمەتبارانەوە رێگریان لێكراوە و هێرشكراوەتە سەریان و ئازار دراون و پارەو مۆبایلەكانیان لێسەنراوە و دواتر هەڵاتوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی یەكگرتووەوە بزوتنەوەی ئیسلامی دەبێتە خاوەنی پێنج كورسیی پەرلەمانی

بەرپرسێكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی یەكگرتووەوە لە پەرلەمانی كوردستان پێنج پەرلەمانتاری بزوتنەوەی ئیسلاميی كورسییەكانیان…
Total
0
Share