عیماد ئەحمەد: پێویستە وڵاتانی دراوسێمان خاك و سەروەرییمان بپارێزن

عیماد ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە نوێنەرایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەشداریی لە ساڵیادی سەركەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێراندا كرد كە لە كونسوڵخانەی ئێران لە سلێمانی بەڕێوەچوو.

لەوتەیەكدا عیماد ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی باسی لە ئەو گۆرانكاییانە كرد كە بەهۆی شۆڕشی ئیسلامییەوە هەم لە ئێران و هەم لە ناوچەكەدا هاتەئاراوە و رایگەیاند،” رژێمی شاهەنشای ئێران دۆستی دەسەڵاتە دیكتاتۆرییەكان و دوژمنی گەلانی ناوچەكە بوو، بە جۆرێك رۆڵ و دەستی هەبوو لە شكستپێكهێنانی شۆڕشی ئەیلول كە گەورەترین شۆڕشی گەلی كورد بوو لە عێراق”.

لەو رێوڕەسمەدا كە سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران و نوێنەری ژمارەیەك لە حزب و لایەنەسیاسییەكان ئامادەیبوون، عیماد ئەحمەد دووپاتیكردەوە كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رۆڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران لەیاد ناكات كە پشتیوانی گەلی كوردبووە لە كارەساتی كیمیابارانی هەڵەبجە و كۆرەوی گەلی كورد و شەڕی تیرۆریستانی داعش و وتی،”كۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان و هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی بوو لە دژی دیكتاتۆريی عێراق و رژێمی بەعسی سەدام و رۆڵی رەوانشاد سەرۆك مام جەلالی بەبیرهێنایەوە كە ئەندازیاری ئەو پەیوەندییە بووە لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش و باڵای گەلەكەمان.

عیماد ئەحمەد دووپاتیكردەوە كە پێویستە وڵاتانی دراوسێمان خاك و سەروەرییمان بپارێزن، وەك چۆن ئێمە نابینە بەشێك لە كێشە بۆ دراوسێكانمان، بەڵكو بەشێك دەبین لە چارەسەر.

هەروەك دووپاتيشيكردەوە كە دەتوانرێت بە زمانی دیالۆگ و ئاشتی ئاسایش و ئارامی بۆ هەردوولا فەراهەمبكرێت و وتیشی،”ناوچەكە لە كێشەدایە و یەكێتی بە ئەركی خۆی دەزانێت گەل و ناوچەكەمان لە شەڕ و ناسەقامگیری بپارێزێت”.

بابەتی پێشتر

بڕیار لەبارەی كەمكردنەوەی كرێی پاس دەدرێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی ئەوقاف روونكردنەوە لەبارەی دیاریكردنی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتبارێك دەستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی راگەیاند كە پێشتر لە هەورامان فەرمانی گرتنی هەبووە. بەپێی راگەیەندراوێكی ئەمڕۆ یەكشەممەی…
Total
0
Share