لە بەغداد پزیشکێک کوژرا

ئەمڕۆ پزیشکێکی منداڵان لە شاری بەغداد لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە کوژرا.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاویکردەوە، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ دکتۆر خالید زەهیر پزیشکی راوێژکاری نەخۆشییەکانی منداڵان، لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە کوژراوە.

ئاشکراشیکرد، لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دەستیپێکردووە بۆ زانینی هۆکاری پشتی رووداوەکە.

رووداوی کوشتنی ئەو پزیشکە لە شەقامی مەغریب لە رۆژهەڵاتی بەغداد روویداوە، کەمێک لەمەوبەر هێزە ئەمنییەکان کەسێکیان بە تۆمەتی تاوانەکە دەستگیرکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی بازرگانیی عێراق: دووشەممە دواوادەی خۆتۆمارکردنە لە سیستمی ئەلیکترۆنیی خۆراک

وەزارەتی بازرگانیی عێراق، رایگەیاند، دووشەممە دواوادەی خۆتۆمارکردنە لە سیستمی ئەلیکترۆنیی خۆراک. محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند،…
Total
0
Share