لافاو شەقامەكانی ئیندۆنیزیا دادەپۆشێت

ئەو لافاوەی ناوەڕاستی ئیندۆنیزیای گرتەوە بەتایبەت كەرتی سۆمەترە و جاوە بووەهۆی داپۆشینی شەقامەكان و ئاوارەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە دانیشتووان.

لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا گرتە ڤیدیۆیی جیاجیا بڵاوكرانەوە كە نقومبوونی شەقامەكان لە ناوچەی جرۆبوگان لە جاوە نیشاندەدەن، لە ئاكامی ئەو لافاوەی بەهۆی بارانی بەهێزەوە سەریهەڵدا و بووەهۆی زیانگەیاندن بە ماڵ و كەلوپەلەكانی دانیشتووانەكەی.

ژمارەی ئەوانەی لە ناوچەی ئۆگان ئیلیر لە كەرتی سۆمەترەی باشوور زیانیان پێگەیشتووە گەیشتە نزیكەی هەزار كەس و زیاتر لە 250 ماڵ و باڵەخانەش ئاو چووە ناویانەوە، كە لە نێویاندا چوار خوێندگا و سێ بینای دیكەی خزمەتگوزاری هەیە.

سەرەڕای زیانگەیشتن بە نزیكەی هەزار و 450 كەس و 75 ماڵ لە ناوچەی تیگال-ی كەرتی جاوەی ناوەڕاست.

بابەتی پێشتر

وەزیری بەرگریی توركیا گەیشتە هەرێمی كوردستان

بابەتی دواتر

بۆچی پلاسخات بەپەلە عێراقی جێهێشت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share