بەشی هونەری سینەمای سلێمانی ئاگادارییەک ئاڕاستەی دەرهێنەر و فیلمسازان دەکات.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بلاویکردەوە، سەرجەم دەرهێنەر و فیلمسازانی ناو شاری سلێمانی ئاگادار دەکەینەوە، ئەوانەی لە هەردوو ساڵی 2022 و 2023 فیلمەکانیان بەشداری فیستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکانیان کردووەو خەڵاتیان وەرگرتووە، تکایە لەرێگەی نامەوە ئاگادارمان بکەنەوە.
دەشڵێت، ئاگادارکردنەوەکە بەمەبەستی بەدەستهێنانی داتاو ئامارێکی دروستی هونەری و کارێکی پێویستە، و نامەکە بۆ پێگەی بەڕێوەبەرایەتییەکە لە تۆڕی کۆمەڵلایەتیی فەیسبووک بنێرن.
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، تکایە رەچاوی ئەم ٤ خاڵە بکەن :
یەکەم – ناوی فیلمی بەشداربوو.
دووەم – ناوی فێستیڤاڵ و وڵاتی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکە.
سێهەم – ساڵی وەرگرتنی خەڵاتەکە ئاماژە پێدرابێت.
چوارەم – دەستنیشانکردنی جۆری خەڵاتی وەرگیراو بۆ فیلمەکە.