ئاگادارییەك لە هاتوچۆی سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە تێبینەرانی باجی ئۆتۆمبێل/سلێمانی لەناو بینای بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی دەكرێتەوە و كردنەوەی ئەم فەرمانگەیەی باج بەمەبەستی كارئاسانی و كەمكردنەوەی رۆتین و قەڕەباڵغی هاتوچۆی ناو شارەكانە.

بە پێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئاگادارتان دەكەینەوە لە سبەینێوە چوارشەممە تێبینەرانی باجی ئۆتۆمبێل/سلێمانی لەناو بینای بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی دەكرێتەوە كە كردنەوەی ئەم فەرمانگەیەی باج بەمەبەستی كارئاسانی و كەمكردنەوەی رۆتین و قەڕەباڵغیی هاتوچۆی ناو شارەكان و زووتر راییكردنی مامەڵەی باجی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییانە.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هاوڵاتییان ئاگاداردەكەینەوە لە سبەینێوە كاتژمێر 8:30ی بەیانی سەرجەم مامەڵەكانی كڕین و فرۆشتن و نوێكردنەوە و گۆڕینی تایبەتمەندی و هەڵوەشاندنەوە بۆ هەڵگری تابلۆی (سلێمانی-21) لەناو تێبینەرایەتیی باجی ئۆتۆمبێل/سلێمانی ئەنجامدەدرێت و كار بە ئەستۆپاكی هیچ بەڕێوەبەرایەتییەك لە هاتوچۆی سلێمانی ناكرێت، جگە لە ئەستۆپاكی تێبینەرایەتیی باجی ئۆتۆمبێل/سلێمانی.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بۆ مامەڵەی تۆماری یەكەم جاری ئۆتۆمبێلی (بارهەڵگر و ئینشائی) پێویست ناكات سەردانی تێبینەرایەتیی باجی ئۆتۆمبێلی سلێمانی بكرێت و راستەوخۆ لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی كاری بۆ دەكرێت و ئەو هاوڵاتییانەی كە ئۆتۆمبێلەكانیان پێشتر لە فەرمانگەیەكی باج لە پارێزگایەكی هەرێم تۆماركردووە و باجی چەند ساڵێكی داوە پێویستە ئەو هاوڵاتییە ئەستۆپاكی لەو فەرمانگەیە بهێنێت و لە كاتی دوایین باجی (دفع) كراو دیاری بكرێت و دواتر بیهێنێا بۆ تێبینەرایەتیی باجی ئۆتۆمبێلی سلێمانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەعدی پیرە: بافڵ جەلال تاڵەبانی داوایکردووە کورد بە یەک لیست بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەراندا بکات

وتەبێژى یەکێتی رایدەگەیەنێت، سەرۆکى یەکێتى داوایکردووە کورد بە یەک لیست بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا بکات. سەعدی…
Total
0
Share