لە سلێمانی بەهۆی پێشبڕکێی دوو ئۆتۆمبێلەوە گەنجێکی تەمەن 17 ساڵان گیانیلەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا رایگەیاند، لەسەر رێگای تاسڵوجە-سلێمانی نزیك كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی، کاتێک دوو ئۆتۆمبێل پێشبڕکێیان کردووە یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان کۆنتڕۆڵی لەدەستداو خۆی کێشا بە ناوەندی شەقامەکەدا، بەوهۆیەوە گەنجێکی تەمەن 17 ساڵان گیانیلەدەستدا و دوو گەنجی دیکە برینداربوون.
ئاماژەی بەوەش کرد، یەکێک لە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکان هەڵاتووە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی رووداوەکەوە دەڵێت، هۆکاری رووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ تیژڕەوی و لەدەستدانی کۆنترۆڵ لەلایەن شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان پیکاب، دوای ئەوەی کۆنتڕۆڵ لەدەستدەدات دەپەڕێتەوە شەقامی بەرامبەر و خۆی دەکێشێت بە دوو ئۆتۆمبێلی دیکەدا.