هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا زیادیکردووە

ئیدارەی راگەیاندنی وزەی ئەمریکا رایگەیاند، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی رابردوودا زیادیکردووە.

خشتەی ئیدارەی ئەمەریکا، دەریخستووە تێکڕای هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی رابردوودا لە 9 وڵاتی گەورە هەناردەکاری نەوتەوە گەیشتووەتە 4.490 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەفتەی رابردوو هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا 206 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بووە، بە بەراورد بە هەفتەی پێشتر 128 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیادیکردووە، بە تێکڕا گەیشتووەتە 64 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا”.

ئاماژەی بەوەشکردووە زۆرینەی هاوردەی نەوتی ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی رابردوودا لە کەنەداوە بە تێکڕا 3.270 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا بووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مامۆستا ئەحمەد قامیشی: یەکێک لە هەڵەکانی دابەشکردنی خێر و زەکات وردکردنەوەی پارەیە

مامۆستایەکی ئایینی رایگەیاند، یەکێک لە هەڵەکانی دابەشکردنی خێر و زەکات وردکردنەوەی پارەیە. مامۆستا ئەحمەد قامیشی، مامۆستای ئایینی، بە…
Total
0
Share